وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گازدا، بڕیار درا له داهاتی نه‌وت 150 هه‌زار دینار وه‌كو پشتیوانی بۆ شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر، هاوڵاتی و قوربانیانی جینۆساید خه‌رج بكرێ و بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گازدا بڕیار درا له سندوقی داهاتی نه‌وتی كوردستان بڕی 110 ملیار دینار بخرێته سندوقێكی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر، هاوڵاتی و قوربانیانی جینۆساید".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و پشتیوانییه‌ی حكومه‌ت ده‌یانگرێته‌وه و بڕ و چۆنیه‌تیی ئه‌و پشتیوانیه كرد و وتی: "ئه‌و پشتیوانییه له 1/1/2013دا ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه له شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر 40 هه‌زار و 684 كه‌س و شه‌هیدانی جینۆساید 13 هه‌زار و 974 كه‌س و شه‌هیدانی هاوڵاتی 20 هه‌زار و 165 كه‌س ده‌گرێته‌وه".
دزه‌یی وتیشی: "150 هه‌زار دینار ده‌چێته سه‌ر مووچه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و شه‌هیدانی جینۆساید، 50 هه‌زار دیناریش ده‌چێته سه‌ر مووچه‌ی شه‌هیدانی هاوڵاتی وه‌ك پشتیوانی".