پيشانگاى زاگروس)) بوكوبى كردنى هه موو جوره سته لايت و دابه زاندنى هه موو جوره به رنامه يكي موبايل-Samsung Galaxy _n8-5800-n95-----ناونيشان-- كفرى - نزيك جيشتخانه ى ديلمان----
 
الرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 سلێمانی‌: دوو نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌، منداڵ و منداڵبوون دروستده‌كرێ

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
lawand
Admin


عدد المساهمات : 334
تاريخ التسجيل : 15/04/2012

مُساهمةموضوع: سلێمانی‌: دوو نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌، منداڵ و منداڵبوون دروستده‌كرێ   2013-01-17, 5:21 pm

دوو نه‌خۆشخانه‌ی‌ 200 قه‌ره‌وێله‌یی‌ بۆ مناڵبون ‌و مناڵان ‌و رۆماتیزم، له‌شاری‌ سلێمانی‌ دروستده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه‌) له‌هۆڵی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ‌و وه‌زیری‌ ته‌ندرووستی‌ ‌و وه‌زیری‌ پلاندانان ‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌ی‌ بوون، بۆندی‌ درووستكردنی‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ی‌ 200 قه‌ره‌وێله‌یی‌ بۆ مناڵبون ‌و مناڵان ‌و رۆماتیزم ‌و چاره‌سه‌ری‌ سرووشتی‌، له‌ نێوان وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ‌و كۆمپانیای‌ میران واژۆ كرا.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ دوای‌ خستنه‌ڕووی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نمونه‌ی‌ كاره‌كانیان، وتی‌: "ده‌مانه‌وێت سلێمانی‌ بكه‌ینه‌ ناوه‌ندی‌ چاره‌سه‌ر ‌و گوندنشینانیش هه‌ست به‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ بكه‌ن".

وتیشی‌: "درووستكردنی‌ ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ش له‌ شاره‌كه‌مان به‌شێكه‌ له‌ هاتنه‌دی‌ تموحه‌كانمان، درووستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ری‌ سرووشتی‌ گرنگییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ ‌و كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ره‌وپێش ده‌بات".

پاشان حه‌مید هه‌ورامی‌ راوێژكاری‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ میران، له‌ وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا: "ئێمه‌ خۆشحاڵین كه‌ ئه‌ركی‌ درووستكردنی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرین، كه‌ یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌ درووستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ 200 قه‌روێله‌یی‌ (ته‌ختی‌)، بۆ مناڵبون ‌و مناڵان، كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی‌ 21 هه‌زار مه‌تر دووجایه‌، دووه‌میشیان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ 200 قه‌ره‌وێله‌یی‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌خۆشی‌ رۆماتیزم ‌و چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌، كه‌ روبه‌ره‌كه‌ی‌ 22 هه‌زار مه‌تر دووجایه‌".

دواتر د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وتی‌: "درووستكردنی‌ ئه‌م نه‌خۆشخانانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاره‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌ بۆ پێشخستنی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌، كه‌ مه‌به‌ستیشمان زیاتر به‌هێزكردنی‌ توانا ته‌ندروستییه‌كانه‌ بۆ باشتر خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیان".

وه‌زیری‌ ته‌ندرووستی‌ داواشی‌ له‌ كۆمپانیای‌ میران كرد كه‌ هه‌وڵ‌ بده‌ن له‌ واده‌ی‌ خۆیدا ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ ته‌واو بكه‌ن.

له‌به‌رده‌وامی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا عیماد ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وتی‌: "بواری‌ ته‌ندروستی‌ بوارێكی‌ زۆر گرنگه‌ ‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ درووستبوونی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ سه‌رجه‌م كابینه‌كان گرنگی‌ تایبه‌تیان به‌م بواره‌ داوه‌".

هیواشی‌ خواست له‌مه‌ودا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ته‌نها بینای‌ نه‌خۆشخانه‌ دروست نه‌كات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ‌ بینای‌ نه‌خۆشخانه‌شدا گرنگی‌ به‌ هێنانی‌ ئامێری‌ پێشكه‌وتووی‌ ته‌ندروستی‌ ‌و به‌هێزكردنی‌ توانای‌ كارمه‌نده‌كانیان بده‌ن.

له‌دوای‌ پێشكه‌شكردنی‌ ئه‌و وتارانه‌ش بۆندی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ كوردستان واژۆ كرا.

له‌پاش مه‌راسیمه‌كه‌ش د. میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌، بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ قڕگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ گوژمه‌ی‌ 62 ملیۆن ‌و 500 هه‌زار دۆلار ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ ماوه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ش دوو ساڵ‌ ‌و شه‌ش مانگ ده‌بێت
.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://lawand.alafdal.net/f1-montada
 
سلێمانی‌: دوو نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌، منداڵ و منداڵبوون دروستده‌كرێ
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
******پيشانگاى زاگروس****** :: به خيربين هاورياني بة ريز :: هه والى كوردستان-
انتقل الى: