ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای له خه‌و هه‌ستان جگه‌ره ده‌كێشن، ئه‌گه‌ری توشبونیان به ژێرپه‌نجه زۆرتره
لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌مه‌ریكیه‌كان باسیان له‌وه‌كردوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای له خه‌و هه‌ستان له به‌یانیاندا جگه‌ره ده‌كێشن، زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی كه دواتر جگه‌ره ده‌كێشن توشی ژێرپه‌نجه ده‌بن
له دو لێكۆڵینه‌وه‌دا كه زانكۆی (بن ستایت)ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه ئاشكراكراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای له خه‌و هه‌ستان راسته‌وخۆ جگه‌ره ده‌كێشن، زۆرتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه توش به ژێر په‌نجه‌ی سی و سه‌رو گه‌ردن ببن
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، رێژه‌ی نیكۆتین له جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا زۆرتره كه به‌یانیان جگه‌ره ده‌كێشن
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له خه‌و هه‌ڵده‌ستن و دوای 31 ده‌قیقه بۆ 60 ده‌قیقه جگه‌ره ده‌كێشن، به رێژه‌ی 30% نزیكن له‌وه‌ی توش به ژێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه ببن، ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌متر له 30 ده‌قیقه جگه‌ره ده‌كێشن، 80% نزیكن له‌وه‌ی توش به ژێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه ببن
هه‌ر به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌وانه‌ی كه له ماوه‌ی 31 ده‌قیقه توش به ژێرپه‌نجه ده‌بن، 40% نزیكن له‌وه‌ی توش به ژێرپه‌نجه‌ی سه‌رو گه‌ردن ببن، رێژه‌كه بۆ 80% زیاد ده‌كه‌ن